وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای جه‌نگ و ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه، هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پێویستیی گه‌نم نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی گوتووه، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی كۆگاكراویان هه‌یه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر پێویستیی گه‌نم له عێراق نابێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیان، بۆ ئه‌مساڵ بڕی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گه‌نمیان ده‌بێت و كۆگای پێویستییان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و بڕه هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ساڵی ڕابردوو عێراق زیاتر له 5 ملیۆن تۆن گه‌نمی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش هاوكاربووه بۆ گه‌یشتن به خۆژێنیی له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمدا.