بەگوێرەى ڕاگەیەنراوى دواى کۆبوونەوەکە، سێرگی لاڤرۆڤ و عەباس عێراقچی، بە وردی باسیان لە پێشهاتەکانی ململانێی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵانە کردووە کە ژمارەیەک دەوڵەت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان ئەنجامی دەدەن.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، عێراقچی گوتوویەتی، "دەرکردنی هەر بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشیان لەبارەی گەرووەکە قبووڵ نییە، بڕیارەکە تەنیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەبێتە بەشێک لە کێشەکە.
هاوکات، بە توندی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ژێرخانە زانستی و مەدەنییەکانی ئێران سەرکۆنە کردووە و جەختی لە مافی وڵاتەکەی بۆ بەرگریی لە سەروەریی خاکەکەی کردووەتەوە.