له نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی جه‌نگ دژی ئێران كۆتایی بێت و گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت و سزاكان لاببرێن، ئه‌وا جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له گه‌روی هورمزیش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
عێراقچی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات، ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی و بڕیاره‌كانی، له لایه‌ن هه‌ندێك وڵاته‌وه به‌كاربهێنرێن و ببنه دارده‌ست بۆ داپۆشینی كاره نا یاسایی و سه‌رپێچییه‌كانیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاوی گرتووه له هۆكاره‌كانی ئه‌و دۆخه نا سه‌قامگیره‌ی له گه‌رووی هورمز ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها بێ ده‌نگه له‌و پێشێلكاریی و هێرشانه‌ی ئه‌مریكاش ده‌یكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئەوە لە حاڵێکدایە، بە هاوبەشیی ئەمریکا و بەحرەین ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لە بارەی دۆخی گەرووی هورمز بۆ پەسەندکردن، پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.