راپۆرت.
بۆمبەکانی ڕوسیا کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئۆکراین کرد، لە شەوێکدا دەیان هەزار مەدەنی ئۆکرانییان کردە سەرباز.
زۆرێک لەوانەی پێشتر چەکیان بەدەستەوە نەگرتبوو، بەپەلە پەلاماری چەکیاندا، چوار ساڵی دواتر و لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ و کەمبوونەوەی ژماری سەربازانی هێزە نیشتیمانییەکاندا، هەزاران کەسی مەدەنی لە ڕیزەکانی سوپادا وەرگیران.
خزمەتگوزاری سەربازی بووە تەنها بژاردەی ئەو ژن و پیاوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥-٦٥ ساڵدایە و دەتوانن لەسەر بنەمای گرێبەست خزمەت بکەن.
ئۆلێنا تەمەن ٢٦ ساڵ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە پێش هەڵگیرسانی شەڕ و دوای ئەوە بە جلوبەرگی سەربازییەوە
ماوەیەکی زۆر نەبوو، ئۆلێنا وەک سەرپەرشتیاری یانەکی شەوانە لە پراگ دەستی بە کارکردن کردبوو. ئەو دەڵێت: هەستم دەکرد داهاتوویەکی باشم لەپیشە و کاتێکی زۆرم هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم.
بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی جەنگ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ئۆلینا گەڕایەوە ئۆکرانیا و پەیوەندی بە سوپاوە کرد و بوو بە فڕۆکەوان.
ئەو دەڵێت: تیگەیشتم کە تەقینەوەکان مەترسیدار نین، بەڵکو بێدەنگبوون و بێ هەڵوێستی دوای هەواڵی تەقینەوەکان مەترسیدارن.
لە کاتێکدا شەڕەکە بەردەوامە، ناتوانم بیرکردنەوە لە ژیانێکی دیکە بە خەیاڵمدا بێت؛ "شوێنی من لێرەیە تا ئەو کاتەی دوژمن لە ماڵەکەمدا بێت''
ئۆلێ، تەمەن ٣٧ ساڵ: من پیاوێکی سەربازی نیم، هەرگیز خۆمم بەو شێوەیە نەبینیووە
ئۆلێ تەمەن ٣٧ ساڵ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە پێش هەڵگیرسانی شەڕ و دوای ئەوە بە جلوبەرگی سەربازییەوە.
ئۆلێ دەرچووی بواری چاپ و بڵاوکردنەوەیە دەڵێت بەرەنگاربوونەوە ڕێگەیەکە بۆ یارمەتیدانی خەڵك نەک بە قسە بەڵکو بە کردەوە.
وەک زۆرینەی خەڵکی ئۆکرانیا، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ئۆلێ سەری لێ شێوا و ڕوبەڕووی ترسێکی گەورە بوەووە، هەندێک خەڵک بەرەو سنوورەکان ڕایانکرد؛ هەندێکی تر، بۆ فەرمانگەکانی وەرگرتن. بەڵام ئۆلێ، کە کارمەندی پێشووی ڕێکخراوێکی ناحکومی بوو بڕیاری بەرگریکردن و چوونە ناو سوپای دا، ئەو دەڵێت: زۆر ترسابووم، من پیاوێکی سەربازی نیم، هەرگیز خۆمم بەم شێوەیە نەبینیوە و تێنەگەیشتم کە چۆن مرۆڤێکی ئاسایی وەکو من دەتوانێت بەرامبەری دوژمنێکی ئاوا بەهێزی وەک ڕووسیا بوەستێت!
پێشتر لام گرنگ بوو یارمەتی کەسانی دیکە بدەم بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی خۆیان و پەرەدان بە توانا مرۆییەکانیان، بۆ ئەوەی بەهێز بن، متمانەیان بەخۆیان هەبێت. ئێستا تێگەیشتم کە تەکنیکەکانی بیرکردنەوەی ئەرێنی لە دەست چەقۆکێشە چەکدارەکان ڕزگارت ناکات. بۆیە دەبێت بە کردەووە بجەنگی.
ئەناستازیای تەمەن ١٩ ساڵ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە پێش هەڵگیرسانی شەڕ و دوای ئەوە بە جلوبەرگی سەربازییەوە
کاتێک خوێندنی تەواو کرد، ئەناستازیا نەیدەزانی دەست بە چ کارێک بکات، بۆیە کاری باریستای کافتریایەکی گرتە ئەستۆ. پاشان سەرسام بوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان - ئەو فڕۆکە کوشندە و چالاکانەی کە بوونەتە ناوەندی شەڕی ئۆکرانیا و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ پەیوەندی بە سوپاوە کرد.
ئەو دەڵێت: سەرەتا پۆستی ئەفسەری ئەرکی سیستەمی بێ سەرنشینم وەرگرت، دواتر بوومە بەڕێوەبەری FPV (بینینی کەسی یەکەم). لەو کاتەوە بۆی دەرکەوتووە کە ژن بوون لە هێزە چەکدارەکاندا سەختترین شت بووە و ئێستاش قورسە، دەبێت بەردەوام بیسەلمێنیت کە شایەنی ئەنجامدانی ئەو کارەیت و یەکسانی لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
لە ماوەی 11 مانگی دوای پەیوەندیکردنی بە سوپاوە، ئەناستازیا دەڵێت؛ هەست بە دڵخۆشی دەکەم و ئێستا لە بەهای ژیان تێدەگەم.
ڤیکتۆر، تەمەن ٢٨ ساڵ: خۆم ناناسمەوە.
ڤیکتۆر بەزەحمەت بیری دێتەوە کە پێش جەنگ چۆن بووە، وێنەی لای چەپ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ گیراوە - چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی ڤیکتۆر ئەو بڕیارەبدات کە دەڵێت گرنگترین بڕیاری ژیانی بووە.
پێشتر چوار ساڵ لە سوپادا خزمەتی کردبوو و ڕووی لە پۆڵەندا کردبوو، بەڵام پاشنیوەڕۆی دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا گەڕایەوە ئۆکرانیا: ''نەک لەبەر ئەوەی حەزم بە جەنگ بێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکەم نەبوو.''
ئێستا دەڵێت: لەم وێنانەدا، من گەنجم. کوڕێکی بچووک، بەزەحمەت خۆم بەو شێوەیە لەبیرە. بەڵام زۆر بە ڕوونی لەبیرمە بووم بە کێ، و شەڕەکە منی کردە کێ.
ڕۆمانی تەمەن ٤٢ ساڵ بە جلوبەرگی مەدەنییەوە پێش هەڵگیرسانی شەڕ و دوای ئەوە بە جلوبەرگی سەربازییەوە
پێش ئەوەی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەستپێبکات، ڕۆمان یەکێک بوو لە ئەندازیارانی بایۆلۆجی ئۆکرانیا، ڕاهێنرابوو بۆ دروستکردنی مۆدێلی سێ ڕەهەندی بۆ نەشتەرگەرییەکانی بنیاتنانەوەی دەمووچاو. لە دوای ساڵی ٢٠٢٢، خۆبەخشانە وەک پزیشکێک لەناو سوپادا کاری کردووە، دەڵێت: ئەگەر شەڕەکە ڕووی نەدابا ڕەنگە ڕووم کردبایە کۆپنهاگن و لەگەڵ باشترین پزیشکانی نەشتەرگەری کارم کردبا.
دەڵێت: دوای شەڕ پشوو دەدەم.
کیریلۆی تەمەن 35 ساڵ، پلانی ژیانم زۆر بوو - شەڕ هەمووی لەناوبرد
"ژنێکم هەبوو، دوو منداڵم هەبوو، ماڵێکم هەبوو - هەموو شتێک کە پێویستم بوو.. پلانم هەبوو..
شەڕەکە هات و هەمووی لەگەڵ خۆی برد.''
کیریلۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە ڕووسیا بە دیل گیرا و سەیری هەڤاڵەکانی دەکرد کە لەبەرچاوی ئەشکەنجە دەدرێن. دەڵێت: زۆر سەخت بوو، کاتێک ناتوانیت بچوکترین بەرگری لە هاوخوێنەکانی خۆت بکەیت کە بەبەرچاوتەوە ئازاردەدرێن.
سەرچاوە: BBC