ئاماده‌كردن/ ڕێبوار تۆفیق
دوای ململانێیه‌كی توند پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلابوه‌وه
دوای ناكۆكیی توندی زیاتر له پێنج مانگی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو ماڵی شیعه له سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و شكستهێنانی چه‌ندین كۆبونه‌وه و نه‌گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له سه‌ر سه‌ركرده‌ی ڕیزی یه‌كه‌میان، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه سێبه‌ره‌كانیشیان، دواجار بازی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ر شانی عه‌لی زه‌یدی بزنسمان و گه‌وره سه‌رمایه‌داری دوور له سیاسه‌ته‌وه نیشته‌وه.
بۆچی شیعه‌كان عه‌لی زه‌یدیان دیارییكرد؟
شه‌وی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیه‌كانی ناو ماڵی شیعه بۆ ده‌ستگرتن به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان و مانه‌وه‌ی كورسیی حوكمڕانیی عێراق لای خۆیان كه له دوای ڕووخانی ڕژیمی سه‌دام حسێن له 2003ـه‌وه لای ئه‌وانه، به ناچاریی له سه‌ر عه‌لی فالح كازم زه‌یدی وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر ڕێككه‌وتن.

شه‌قامی عێراقی ده‌پرسن عەلی زەیدی کێیە؟
عه‌لی فالح كازم زه‌یدی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، ساڵی 1986 له پارێزگای زیقار له دایكبووه و ده‌رچووی كۆلێژی یاسایه، خاوه‌نی بڕوانامەی ماسته‌ره له كه‌رتی بانكی و داراییدا و شاره‌زاییه‌كی باشی له بزنس و بازرگانیی و بواری بانكیی و دارایی هه‌یه.
وه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی چوارچێوەی هەماهەنگی ده‌ڵێت، عه‌لی زه‌یدی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و دووره له گروپه چه‌كداره‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو ماڵی شیعه، زیاتر وه‌ك سه‌رمایه‌دار و گه‌وره بازرگانێك ده‌ناسرێت و له بواره‌كانی بزنس و بازرگانیی و بانكیی و دارایی كاری كردووه و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه.

ئه‌مرییكیه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌پرسی سه‌رۆكوه‌زیران؟
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای چه‌ند مانگێك له ناكۆكیی توند و ڕێككنه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناو ماڵی شیعه له سه‌ر چه‌ندین پرسی هه‌ستیار و گرنگیی حوكمڕانیی، به‌ڵام نامه‌یه‌كی توندی ئه‌مریكییه‌كان بۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه و هۆشداریی توند و نیگه‌رانیی پێیان، دۆخه چه‌قبه‌ستووییه‌كه‌ی له 24 كاتژمێردا گۆڕی و پرسه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.
چاوه‌ڕوانی شیعه‌كان له عه‌لی زه‌یدی
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لایه‌نه شیعه‌كان عه‌لی زه‌یدییان وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر و فریادڕه‌س بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابوریی و داراییه‌ی عێراق هه‌ڵبژاردووه و چاویان له سه‌ر ئه‌وه‌یه، به شاره‌زایی و سه‌ركه‌وتوویی له بزنس و بازرگانیی و ئابوریی و كه‌رتی دارایی و بانكیی، عێراق له‌و دۆخه ناهه‌مواره دەرباز بکات.
ساڵی یه‌كه‌می حوكمڕانیی ناوبراو، ئه‌و پرسیاره و چه‌ندین پرسیاری دیكه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
پێكهێنانی حكومه‌ت و ماوه‌ی ده‌ستوریی
به گوێره‌ی ده‌ستور له دوای ڕاسپاردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه، 30 ڕۆژ له به‌رده‌م كاندیدی ڕاسپێردراودایە بۆ پێشكه‌ش كردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
ده‌بێت عه‌لی زه‌یدی باوه‌ڕ به نیوه كۆ یه‌كی په‌رله‌مانتاران بهێنێت، واته له كۆی 329 په‌رله‌مانتار ده‌بێت ده‌نگی 164 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ست‌بهێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نا ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م.