سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت: هەر کەس و لایەنێک هەوڵ بدات بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری ڕق و کینە و وروژاندنی تایفەگەری، ئەوا ڕووبەڕووی رێکاری تووندی یاسایی دەبێتەوە.
سەعد معەن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەێنراوێکدا دەڵێت: هۆشداریی دەدەین لەبارەی وروژاندن و هاندانى تایفەگەری .
دەشڵێت: لە سەرووبەندی ئەو ئاڵۆزییانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، جەخت لەوە دەکەینەوە ئاسایشی عێراق و سەقامیگرییەکەى دوو هێڵی سوورن کە نەرمییان لەگەڵدا نانوێنرێت.
باسیلەوەشکردووە: هەر هەوڵێک هەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە و هاندانی تایفەگەری، ئەوا ئەنجامدەرانى ڕووبەڕووی رێوشوێنی تووندی یاسایی دەبێتەوە.
گوتوشیەتى: یاسا بەسەر هەر کەسێکدا بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەبێت کە بانگەشە بۆ گوتاری تایفەگەری بکات یان هانی بدات.