دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگه‌یاند، كۆبووهنهوهكهیان زۆر باشبووه و هەفتەی داهاتووش كۆده‌بنه‌وه و رێككه‌وتنی نێوانیان واژۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی، هەر لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن رەخنەی لە ئێمە هەیە، بابێتە ناو رێککەوتنەکە و 50+1 تێپەڕێنین پۆستی سەرۆکی حکومەتی پێدەدەین.
ده‌شڵێ، ئێمە بۆیە سیاسەت دەکەین، بۆ ئەوەی بارودۆخی هاووڵاتیان باشتر بکەین، ئەم رێککەوتنەش هاوسەنگی هێز رێکدەکاتەوە وا دەکات گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر ببێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وا هه‌ركه‌سێك كاندیدی یه‌كێتی بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌نگی پێده‌ده‌ن.