ڕاستەوخۆ

شارەوانیی سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی بارانبارین و مەترسیی لافاو کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

reset font size increase font size

بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە.

لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، شارەوانیی سلێمانی بە هاوکاریی بۆردی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و کۆمپانیاکان، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاککردنەوەی مەنهۆل، ئاوەڕۆ و کەناڵەکانی ڕێڕەوی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکان، کۆڵانەکان و شوێنە گشتییەکان ئەنجام داوە و سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکانی گرتووەتەبەر.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی پاراستن بن و ڕایگەیاند کە تیمەکانیان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری لە خزمەت و ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئارامیی هاووڵاتییان. هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کرد کە لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان پێویستبوون بە یارمەتیی بەپەلە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتنی (JCC) بە ژمارە ١٠٠ بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.