ڕاستەوخۆ

سەعدی ئەحمەد پیرە: بەم نزیکانە شاندێکی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات

reset font size increase font size

هەوڵە سیاسییەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو قۆناغێکی جددی هەنگاو دەنێن.

ئەمەش بە ئامانجی خاوکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو کێشە سیاسییانەی ماوەیەکە لە نێوان هەردوو حیزبی فەرمانڕەوادا هەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەوڵێکی زۆر و جددی لە ئارادایە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجام بدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بە کەشوهەوای ناوخۆی حیزبەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی هەرە زۆری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیەدان و دەیانەوێت پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان بکەن.

ئەم پێشهاتە ئەرێنییە لە کاتێکدایە کە پێشتریش، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 چاوەڕوان دەکرێت لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا شاندی فەرمیی پارتی دەست بە سەردانەکانی بکات بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، کە لە ناویشیاندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرووی لیستی ئەو دیدار و گفتوگۆیە سیاسییانەدا دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.