سەزای تەمەلی وەڵامی هاکان فیدانی دایهوه و رایگهیاند، پێویسته پاڵپشتیی کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.
پێشتر هاكان فیدان وهزیرانی دهرهوهی و بەرگریی تورکیا رایانگهیاندبوو، دهبێت چاودێری حزبهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان بكرێت، له بهرانبهریشدا سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی گرت و ڕایگەیاند، ئەنقەرە ساڵانێکی زۆرە سیاسەتی خۆی تەنیا لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی کوردان داڕشتووە.
گوتیشی، تەنیا چارەسەری ڕاستەقینە بۆ کێشەکان، ڕێگەی سێیەم و میکانیزمی ئاشتییە.
ئەم کاردانەوەیەی تەمەلی دوای ئەوە دێت کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بە چاودێریکردنی وردی "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کردبوو. هاوکات یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە لێدوانەکانیدا هەڕەشەی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کردبوو.
تەمەلی ڕەخنەی لەوەشگرت، تورکیا نەیتوانیووە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و سیاسەتەکانی لە بەرژەوەندیی کورد و تورکدا نیە.