میدیاکانى چین دەڵێن، بەشێکى دیکەى پێشنیارەکان بریتین لە بەرزڕاگرتنی بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی ناوچەکە، پاراستنى یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگیکردنی یەکدى لە بوارەکانى ئاسایش و گەشەپێدان.
سەرۆکی چین گوتوشیەتى: پێویستە پاڵپشتی وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین لە بوارى باشترکردنی پەیوەندییەکانیان، برەودان بە چەسپاندنى پێکەوەژیانی ئاشتیانە.