بڕیارە ڕۆژی شەممە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو سەردانی هەولێر بکات.
ئاژانسی هەواڵی بەغداد، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ڕۆژی شەممە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر باس لەو پرسە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار دەکات.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 27ـی نیسان، چوارچێوەی هەماهەنگیی عەلی زەیدی وەک کاندیدی چارەسەر دیارییکرد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران. هەر ئەو شەوە نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
بە گوێرەی دەستوری عێراق، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ماوەی 30 ڕۆژی لە بەردەمدایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.