ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی هیندستان گەیشتە ئیسرائیل

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی بەسەردانێكی ڕەسمی گەیشتە ئیسرائیل و لە لایەن بنیامین ناتانیاهۆوە پێشوازی لێکرا، ئەمە دووەمین سەردانی سەرۆکی هیندستانە بۆ ئەو وڵاتە.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانییەکی گەورە لە نێوان ئیسرائیل و هیندستان هەیە، و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ یەکتری بکەن.

مودی، ناسیۆنالیستی هیندۆسی، لە ساڵی 2017 بووە یەکەم سەرۆک وەزیران لە مێژووی هیندستاندا کە سەردانی ئیسرائیل بکات.

چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆ لەسەر زیرەکی دەستکرد و هەروەها سیستەمی بەرگری ئیسرائیل بکەن.

بەرپرسێکی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سەردانەکە "رێگا خۆش دەکات بۆ هاوبەشی و هاوکاری نوێ لە زۆر بواردا".

بڕیارە مودی وتارێکپەرلەمانی ئیسرائیل پیشکەش بکات و تاجە گوڵینەیەک لە یاد ڤاشێم کە مۆنۆمێنتی هۆلۆکۆست دابنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نەتانیاهۆ لەم هەفتەیەدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، هیندستانی بە بەشێک لە میحوەرێکی داهاتووی گەلانی هاوبیر وەسفکرد، کە بڕیارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میحوەرەکەی شیعە و سونەی توندڕەوی ناوچەکە دروستبکرێت،

ناتانیاهۆ ئاشکراشی کردووە کە هیندستان ئارەزووی کڕینی ئامێرە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەکات.

ئەم سەردانەی مۆدی لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزی و بارگرژییەکانی ناوچەکە ڕوو لە پەرەسەندن دەکات و ئیسرائیل بەدوای دروستکردنی هاوپەیمانییەتێکی شەش لایەنەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.