سەربازێکی ئەمریکی، تۆمەتبارە بەوەی لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا 400 هەزار دۆلاری دەستکەوتووە.
داواکاری گشتی ئەمریکا، فێڵێکی گەورەی سەربازێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات، کە تۆمەتبارە بەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هەستیاری گۆڕیوە بۆ "گرەوێکی شەخسی" و لەو ڕێگەیەوە 400 هەزار دۆلاری دەستکەوتووە.
ئەندامێکی سەرەکی داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی مادورۆ، بەناوی (سارجێنت گانۆن کێن ڤان)، تۆمەتبارە بەوەی پێش ئەنجامدانی هێرشەکە، زانیارییە نهێنییەکانی بەکارهێناوە بۆ گرەوکردن لە ماڵپەڕی Polymarket.
هاوکات، جەی کڵایتن، داواکاری گشتی نیویۆرک ڕایگەیاند، ئەرکی سەرباز پاراستنی نهێنییەکانە، نەک بەکارهێنانیان بۆ دەوڵەمەندبوونی کەسی خۆی.
ڕووداوە کۆشکی سپی هەژاندووە، دۆناڵد ترەمپ کارەکەی ئەو سەربازەی بە کارەسات ناوبردووە، گوتوویەتی، جیهان بووەتە "گازینۆیەکی گەورە".