کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئێران ڕاگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای نوێی ئێران، بە سوکی برینداربووە و پێی شکاوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووه، جگە لە بریندارییەکەی پێی، موجتەبا چەند پارچەیەکی تەقەمەنی بەر دەوری چاوی چەپی کەوتووە، هەروەها چەند ڕوشاویەکی بچوک لە دەموچاویدا دروستبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، موجتەبا، لە چەند ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونیدا لە پۆستی رێبەری باڵادا، دوای کۆچی دوایی باوکی، هیچ جۆره دهركهوتنێكی نهبووه.
میدیا فەرمییەکانی ئێرانیش، لە ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵبژارادنەکەشیدا، تەنها گرتە و وێنە کۆنەکانی مۆجتەبایان بەکارهێناوە، یاخود بە زیرەکی دەستکرد جوڵەیان بۆ دروستکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، یوسف پزشکیان، کوڕی مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند هەواڵی برینداربوونی موجتەبایان بیستووە، بەڵام سەلامەتە.