ئه‌ندامێكی فەرماندەیی گشتی هەسەدە رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێككه‌وتبوون هه‌سه‌ده له ناوببه‌ن، به‌ڵام دواتر زانیان هه‌سه‌ده بۆ مانه‌وه‌ی خۆی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات.
سیپان حەمۆ ئه‌ندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی نومێدیا رایگەیاند، گەلی کورد ماوەی ١٤ساڵە بەبێ وەستان شەڕ دەکات، لەم ماوەیەشدا هێزەکانمان لەپێناو پاراستنی گەلەکەمان بەشداری لە زۆر شەڕدا کردووە، بەتایبەتیش لە سوریادا.
وتیشی، ئەو شەڕەی مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکرد شەڕێکی مەیدانی نەبوو، بەڵکو شەڕی عەقڵییەتی لەناوبردنمان بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمە شەڕی مان ونەمان بوو.
حەمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان لەنێوان خۆیاندا رێککەوتبوون و بڕیاریان وابوو هەسەدە بەتەواوەتی لەناوببرێت، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا هێزە زانیان ئەم شەڕە لێکەوتەی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەرخۆدانی هێزەکانمان ئەوەی سەلماند ناتوانن هەروا بە ئاسانی بچنە ناو شارە کوردییەکانه‌وه.
وتیشی، پێویستە ئاگاداربین، چونکە هێشتا هەندێک هێز لە ناوچەکەدان کە دەیانەوێت ئەم رێکەوتنە جێبەجێ نەکرێت.