سوپاسالاری ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم کەشتیی و توانا سەربازییەکانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز تێکشکاندووە و هیچ کەشتییەکیان نەماوە، لەم ڕۆژانەدا هێرش دەکەینە سەر گه‌رووه‌كه و ده‌یكه‌ینه‌وه.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی، دێن کین سوپاسالاری ئەمریکا گوتیشی، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا، شەش هەزار ئامانجامان پێکاوە و بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران.
ده‌نگۆی خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی وڵاته‌كه‌شی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌تكرده‌وه و گوتی " حکومەتی ئێران باس لەوە دەکات بەهۆی هێرشەکانییەوە فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکای خستووه‌ته خوارەوە، ئەم دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوە و هیچ فرۆکەیەکمان نەکەوتووە خوارەوە".
سوپاسالاری ئه‌مریكا گوتیشی، توانیویانه پێگە موشەکییەکانی ئێران لەناو قوڵایی خاکی ئه‌و وڵاته بپێکین و زیانێكی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی تاوه‌كو گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکانی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت لە جەنگ.
Top of Form
Bottom of Form
Top of Form
Bottom of Form
Top of Form
Bottom of Form
Top of Form
Bottom of Form