سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی تاڵقان له تاران، کە بۆ کارکردن لەسەر توانا بنەڕەتییەکانی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی بەکارهاتووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئهوه كردووه، لە ساڵانی ڕابردوودا، ئێران ئەم شوێنەی بۆ پەرەپێدانی تەقەمەنیی پێشکەوتوو و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هەستیار، وەک بەشێک لە پڕۆژەی "ئاماد" بەکارهێناوە. ئاماد، پڕۆژەیەکی نهێنیی ئێرانە، بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، پێشتر و لە ساڵی 2024 بنکەی ئەتومیی تاڵقانی بۆردومان کردووە و دوای ئەو هێرشە، تێبینی ئەوەیان کردووە، ئێران هەنگاویناوە بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەکە.