له كه‌ناراوه‌كانی ئێران نزیك بوشه‌هر هێرشكرایه سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئێرانی و پێنج كه‌س كوژران.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ـی 5، سوپای ئه‌مریكا هێرشیكردووه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئێرانی له نزیك به‌نده‌ری ده‌یر له ئاوه‌كانی كه‌نداو سه‌ر به پارێزگای بوشه‌هر.
میدیاكانی ئێران له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌وه بڵاویانكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو كه‌شتیی مه‌ده‌نیی كه شتومه‌ك و كه‌لوپه‌لی ئاساییان پێ بووه و به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئێران ده‌چوون، به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌ی ئێران، ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه ئه‌و كه‌شتییانه سه‌ر به سوپای پاسداران بن.
سوپای ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، به هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی و سی هۆك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه ئێرانیانه كه هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له گه‌رووی هورمز.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو هۆشدارییاندا له‌وه‌ی هه‌ر كه‌شتییه‌كی بچوكی ئێرانی ببینن له ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، ده‌یكه‌نه ئامانج.