ڕاستەوخۆ

سوریا دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ لوبنان دادەخات

reset font size increase font size

سوریا دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ لوبنان داده‌خات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ترسی له‌ به‌ ئامانجگتنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، دەروازەی سنوری جدیدەت یابوس، تا ئەوکاتەی سورییەکان لە لوبنان هەڵدێن بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

هاوكات میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردوەتەوە، سوپای سوریا پێگەکانی بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان و عێراق بەهێزتر دەکات.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا ڕایگەیاندووە، ئامانجی ئەم هەنگاوە ئاسایش و چاودێریکردنی سنورەکانیانە لە سەروبەندی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگیرکردنەکە یەکەکانی پاسەوانی سنوور و هەواڵگریی لەخۆدەگرێت کە ئەرکی چاودێریکردنی چالاکییەکانی سنوور و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخیان پێسپێردراوە.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ناوچەکە زنجیرەیەک هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانی بەخۆوە بینیووە، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر چەند وڵاتێکی عەرەبی چڕتر کردووەتەوه‌ و هاوکات ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵای لە لوبنان دەستپێکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.