نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 6-3-2026 محه‌مه‌د شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، تاوتوێی پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه كراوه، هه‌ردوولا سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی جه‌نگدا كراونه‌ته سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولایان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك خاكی عێراق له دژی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، سودانی و بارزانی، پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەموو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕیوه، كه ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.