محمه‌د شیاع سودانی داوای ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی سه‌ر هۆتێل ڕه‌شید و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون ده‌كات.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كان كردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی چه‌ند كاتژمێری ڕابردووی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و هۆتێل ڕه‌شیدی شاری به‌غداد و كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنونی به‌سره ده‌ستگیر بكه‌ن و بدرێنه دادگا، هه‌ر به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌منییش كه‌مته‌رخه‌م بوبێت له‌كار و ئه‌ركه‌كانیان دووربخرێنه‌وه و سزا بدرێن.
سه‌باح نو‌عمان ده‌شڵێت: محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و عێراقیه‌كان هێڵی سوره، چونكه ئه‌و هێرشانه تاوانكاریین و كاری تێكده‌رانه‌یه و كارییگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵات و هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌كردن و بونیادنان.