سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل پزشكیان ئه‌نجامداو ڕایگه‌یاند، عێراق دژی هێرشی سته‌مكارانه‌یه بۆسه‌ر ئێران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی پەیوەندییەکی تەلەفونیی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجام داوە و هێرشەکانی سەر ئێرانی، بە جەنگێکی ستەمکارانە ناوبردووە.
هه‌روه‌ها سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی عێراق پەرۆشی ئاسایش و سەروەریی ئێرانە و ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق، بۆ دەستدرێژی کردنە سەر ئێران بەکار بهێنێت.
سودانی لە پەیوەندییەکەدا رایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی کە خاکی عێراق دەکەنە ئامانج، پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقە و کارێکی قبوڵنەکراوە و ئەو هەوڵانە لاواز دەکات، کە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ خستویەتیە گەڕ.