سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، له ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا په‌یامیان بڵاوكرده‌وه و نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو كرێكارێك ژینگه‌یه‌كی دادپه‌وه‌رانه‌ی بۆ دابین بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا دەڵێت، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕەنج و ماندووبوونی کرێکاران دەڕوانم، کە ڕۆڵى كارايان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات‌دا هه‌يه.
دەشڵێت، جارێکی دیکە جەخت لە پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران دەکەینەوە.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.
پابەندبوونی حکومەتیشی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات كردووەتەوە.