بڕیاره سبه‌ینێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ركوك كۆنفرانسی گشتی ببه‌ستێت، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باڵی كوردسات ده‌ڵێت، ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ كۆنفرانسه‌كه كردووه.
رێبه‌ند ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی رایگه‌یاند، دوو هه‌زار و 100 ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ساڵی 2017 بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بزوتنه‌وه‌كه ناویان له به‌غداد تۆماركراوه، مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه و ده‌توانن سبه‌ی له شاری كه‌ركوك به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه بكه‌ن.
ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌شبوون، ئاڕاسته‌ی كوردسات دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئاڕاسته‌ی گردی زه‌رگه‌ته‌ش چیا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
هه‌ردوو ئاراسته‌كه خۆیان به خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌كه ده‌زانن، زیاتر له ساڵێكه كێشه‌ی نێوانیان به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌كیشیان تا ئێستا نه‌یانتوانیووه خاوه‌ندارێتی حزبه‌كه به ده‌ستبهێنن، چه‌ندجارێكیش هه‌ردوولایان هه‌وڵی به‌ستنی كۆنفرانسیان داوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.