به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌رتی گه‌شتیاریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆژانه 600 ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت. ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشیاڵ تایمز له به داواداچونێكیدا، ئاشكرایكردووه، جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، به ته‌نها كاریگه‌ریی خراپی نه‌بووه له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به‌ڵكو كارییگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی وزه و ئابوریی و دارایی و له نێویشیاندا گه‌شتیاری.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه ڕۆژانه كه‌رتی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 600 ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، شاره‌زایانی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه پێشبینیان كردووه بۆ ساڵی 2026 ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیكه‌ی 207 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بێت، به‌ڵام جه‌نگه‌كه كارییگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و پێشبینیانه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به ته‌نها له شاری دوبه‌ی ئیمارات، له ڕۆژانی دوو تا شه‌شی ئه‌م مانگه، زیاتر له 80 هه‌زار ڤیزه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی وه‌ریانگرتووه، ئاماده‌نه‌بوون گه‌شت بكه‌ن.