زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی مامۆستای زانکۆ و سەرکردەی سەلەفی (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد) کۆتایی بە کارەکانی هێناوە و ڕاسپاردەکانی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ڕای گشتی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، لێکۆڵینەوەکان لەو کەیسە کۆتاییان هاتووە.
سەبارەت بە چارەنووسی بڕیارەکان، زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە: "ڕاسپاردە و پێشنیارە گونجاوەکانی خۆمان بە شێوازێک کە بەرژەوەندیی خوێندکاران و پرۆسەی ئەکادیمی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا بپارێزێت، ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە بە مەبەستی پەسەندکردنیان."