ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی: هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی بە جددی بەردەوامن و تورکیا لێیان پاشگەز نابێتەوە

reset font size increase font size

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە جددییەتەوە بەڕێوە دەچن و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لە پرۆسەکە پاشگەز نابێتەوە.

باخچەلی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەیدا ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی چەقی بونیادنانی قۆناغێکی نوێی سیاسەت، ئابووری و یاسایە لە تورکیادا. ئاماژەی بەوەش کرد کە بە دەستپێکردنی پرۆسەکە، هەندێک لایەن و دەوڵەت کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی تورکیا بخەنە مەترسییەوە و وڵاتەکە لاواز بکەن، کەوتوونەتە گەڕ.

سەرۆکی مەهەپە باسی لەوەش کرد کە پرۆسەکە لە ماوەیەکی کورتدا دەگاتە کۆتایی و گوتی: "پێویستە هەمووان بزانن کە تورکیا هاوشێوەی پێشووتر نییە و بە هیچ شێوەیەک لە هەنگاوەکانی پاشگەز نابێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، باخچەلی ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل و هەروەها هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن دۆخەکە بەره‌و هەڵکشان دەبەن؛ هیوای خواست حوسییەکان کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

باخچەلی ئاماژەی بە یۆنانیش کرد و گوتی، ئەگەر ئەسینا ئاشتی و ئارامیی هەمیشەیی دەوێت، پێویستە پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ دراوسێکانی بپارێزێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.