لەبارەی ئەو دەنگانەی کە هاوڵاتیان لە سلێمانی هەستیان پێکردووە، عەقید کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە دوو موشەک و دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر شارەکە و سەرجەم هێرشەکانیش تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، "کاتژمێر 7:40 خولەکی دوێنێ ئێوارە بە درۆنێک هێرشکرایە سەر گردی ڕیعایە لە سلێمانی و لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو".
هێرشە درۆنییەکەی سەر گردی ڕیعایە لە سلێمانی لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەوە سێیەمینجارە بە درۆن هێرش دەکرێتە سەری.