باڵیۆزخانەی هیندستان لە بەغدا ڕایگەیاند، دەریاوانێکی هیندی لە ئەنجامی هێرشی سەر کەشتیی نەوتهەڵگر، لە نزیک بەندەری بەسرە کوژراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی هیندستان، کەشتیەکە ناوی سەیف سی ڤیشنۆیە، بە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵەوە کار دەکات، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی لە نێزیک بەسرە هێرشی کراوەتە سەر.
ئاشکراشی کردووە، 15 کارمەندی دیکەی هیندیی کەشتییەکە، گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان باشە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، نەوتهەڵگرێکی دیکەش لە نزیک عێراق هێرشی کراوەتە سەر.
کۆمپانیای سۆمۆ، بەبێ ئەوەی وردەکاریی شێوازی هێرشەکان ئاشکرا بکات، هێرشی بۆ سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر پشتڕاست کردەوە.