لە شاری مایۆرکاى ئیسپانیا بەشێک لە چالاکوانان بە دروشمى "کەمتر گەشتیاری، زیاتر ژیان" لە ئێستاوە پلانى ئەنجامدانى خۆپیشاندانیان داناوە دژى هاتنى گەشتیاران لە وەرزی هاویندا بەتایبەت بۆ دوورگەکانی کەناری و بالیاریک و بەرشەلۆنە .
لەوبارەوە گروپی ژینگەپارێزی گۆب لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن: هۆشداری دەدەین لەوەی کە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆرى گەشتیاران ڕوو لە وڵاتەکەمان بکەن و ئەمەش بارگرانى دروست دەکات هەربۆیە داوا دەکەین حکومەت سنوورێک بۆ هاتنى گەشتیاران دابنێت و ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە .
دەشڵێن: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٤ ملیۆن گەشتیار لەسەرجەم وڵاتانى جیهانەوە سەردانی ناوچە جیاوازەکانى ئیسپانیایان کردووەبەهۆیەوە لۆدێکى زۆر لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان دروست بوو.
باسلەوەشکراوە: ململانێی نێوان هاوڵاتیانى ناوچە گەشتیارییەکان و گەشتیاران لە ماوەکانى ڕابردوودا گەیشتە ئاستێکی نوێ و بە جۆرێک هاوڵاتیان سەیرانگاکانیان داخست و هەڕەشەی ئەنجامدانى توندوتیژییان بەرامبەر گەشتیاران دەکرد.