ڕاستەوخۆ

لە ئاکرێ و سلێمانی 2 ڕووداوی تاوانکاری ڕوویدا

reset font size increase font size

پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، دوێنێ شەو، لە قەزای بەردەرەش لە سنوری پارێزگای دهۆک، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، دوو مێرمنداڵی تەمەن 10 و 14 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

پۆلیسی ئاکرێ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای بەردەرەش، کەسێکی تەمەن 22 ساڵ، هێرشدەکاتە سەر ماڵێک و دوو مێرمنداڵی تەمەن 10 و 14 ساڵی ماڵەکە بە سەختی بریندار کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی پۆلیسی قەزای بەردەرەش توانیویانە دوای ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەشیدا بگرن.

هەروەها بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیرکردووە.

دەشڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و دوو مۆبایلدا گیراوە، بە بڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.