فالح ساری، وەزیری دارایی، ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئامادەکردنی بودجە لەسەر بنەمای تێپەڕاندن و جێگیرکردنی بەرنامەی حکومی بەڕێوەدەچێت و لەڕێگەی پێنج لیژنەی تایبەتمەندەوە کارەکان جێبەجێ دەکرێن.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە وەزیر سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لژنەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی بەرنامە و ئۆپەراسیۆنەکانی کردووە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی و نوێنەرانی وەزارەتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەکە و پێداویستییەکانی گواستنەوەی قۆناغ بە قۆناغ بۆ پەیڕەوی بەرنامە و کارکردن.
وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەکردنی بودجە لەڕێگەی کارێکی تەکنیکیی بەردەوام و بە بەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و نوێنەرانی وەزارەت و پارێزگاکان بەردەوام دەبن بۆ بەهێزکردنی شەفافییەت لە پرۆسەکەدا.
ڕوونیشی کردەوە کە کارەکان لەڕێگەی پێنج لژنی لاوەکیی تایبەتمەندەوە بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچن بۆ گەیشتن بە داڕشتنێکی یەکگرتوو بۆ بودجەی نوێ لە کاتی دیاریکراودا.