دادگای سێیەمی سزادانی دیمەشک لە دانیشتنێکی خۆیدا سزای بەندکرانی هەتایی بەسەر ئەحمەد بەدرەدین حەسوون، موفتی پێشووی سووریادا سەپاند، بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکانی جەنگ و هاندانی توندوتیژی.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگە، کە لە دانیشتنی کۆتاییدا دەرچوو، سەپاندنی سزاکە دوای پێشکەشکردنی بەڵگەی پێویست هات لەلایەن لایەنە لێکۆڵەرەکانەوە سەبارەت بە ڕۆڵی ناوبراو لە قووڵکردنەوەی قەیرانەکان، هاندانی توندوتیژی و پاساوھێنانەوە بۆ کوشتن و ئاژاوەی مەزهەبی لە سووریا.
هاوکات دادگە بڕیاری دا دەست بەسەر سەرجەم موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەیدا بگیرێت بۆ بەرژەوەندیی گەنجینەی دەوڵەت.