ڕاستەوخۆ

خەڵکی هەنگاریا بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن

reset font size increase font size

لە هەنگاریا هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکرێت و نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها سەدان هەزار دەنگدەر لە دەرەوەی وڵاتیش دەنگ دەدەن. هەرچەندە سیستەمی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی پارتی فیدێزی دەسەڵاتدارە، بەڵام ئەنجامەکان نادیارن و ئەگەری گۆڕنکاری هەیە.

 ڕاپرسییە سەربەخۆکان دەریدەخەن، کە پارتی کۆنەپارێز و لایەنگری ئەوروپی-تیزا بە سەرۆکایەتی پیتەر ماگیار لە پێشەنگدایە.

 بەڵام کەسانی نزیک لە حکومەت دەڵێن: هاوپەیمانی فیدێس-KDNP کە ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکایەتی دەکات، ئەگەری سەرکەوتنی هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا.

 هەڵبژاردنەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە تایبەتی لە ئەوروپا و ئەمریکا بە وردی چاودێری دەکرێت. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا پشتگیریان لە ڤیکتۆر ئۆربان کردووە.

 ڤیکتۆر ئۆربان (Viktor Orbán) سەرۆکوەزیرانی ئێستای وڵاتی هەنگاریایە و یەکێکە لە دیارترین و کۆنترین سەرکردەکانی کیشوەری ئەوروپا.

 شیکاران دەڵێن ڕێژەی زۆری بەشداریکردن و کێبڕکێی نزیک بەو مانایەیە کە ئەنجامەکان دەتوانن لە بنەڕەتدا ڕێڕەوی سیاسی وڵاتەکە بگۆڕن.

 ئەو هەڵبژاردنەی ئێستا لە هەنگاریا دەکرێت، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانە، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگ دەدەن بۆ دیاریکردنی 199 ئەندامی نوێی پەرلەمان، کە لەوێشەوە حکومەتی داهاتوو و سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە یەکلایی دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.