ڕاستەوخۆ

خاتەم ئەنبیا: بە بەهێزییەوە بۆسەمان بۆ دوژمن ناوەتەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی باره‌گای خاتەم ئەنبیا ڕایگەیاند، 35ەمین ڕۆژی جەنگ بۆ هێزەکانمان زۆر بەبەرەکەت بووەو توانیومانە چەندین درۆن و فڕۆکەی دوژمن تێکبشکێنین.

ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی خاتەم ئەنبیا، ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی F35ی ئەمریکی، سێ درۆن و دوو موشەکی شاراوەی کروز لەلایەن بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی بەرگری سوپای پاسداران خراوەتەخوارەوە.

گوتیشی، ئێران سیستمی بەرگری زۆر باشی هەیە و یەک لەدوای یەک ئاشکرایان دەکەین.

باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر باسییان لەوەکردبوو بەهێزی خۆیان لە مەیدان نیشاندەدەن و بەردەوام دەبن لەکۆنتڕۆڵکردنی ئاسمانی وڵاتەکەیان.

ئەم لێدوانەی خاتەم ئەنبیا دوای ئەوە دێت دۆینێ هه‌ینی فڕۆکەیەکی F35ی ئەمریکی بە دوو فڕۆکەوانەوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.