ڕاستەوخۆ

حکومەتی هەرێم: دەستکاریکردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە

reset font size increase font size

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكات وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق پابەندى ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانى سەرژمێرى گشتى دانیشتووان بێت و ده‌ستكاری رێژه‌ی كورد نه‌كات كه‌ 14.1% له‌ پرۆسه‌كه‌دا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنرێکدا دەڵێ، وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ، پێچەوانەی رێكکەوتنی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ، رەفتاری کردووە لەگەڵ دەرئەنجامی فەرمی سەرژمێریی گشتی ساڵی 2024، ئەمەش کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە رێکاری بەپەلە هەیە بۆ راستکردنەوەی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستکاریکردنی رێژەی دانیشتووان رەتدەکەینەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگیرێتەبەر بۆ ڕاستکردنەوەی، داواش لە سەرۆککۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکات رێگەنەدەن ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەستکاری بکرێت، داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێوەی پابەندبێت. 

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 له‌ ته‌واوی عێراق ئەنجامدرا، بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکان، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان) بە 14.1% دەستنیشان کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.