ڕاستەوخۆ

حکومەتی ئێران لەسێدارەدانی سێ دەستگیرکراوی دیکەی خۆپێشاندانەکانی ڕاگەیاند

دەزگای دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسیدارەی سێ گەنجی دیکەی ڕاگەیاند کە لە دوایین خۆپێشاندانەکان ئەو ولاتە لە شاری مەشهەد دەستگیرکرابوون.

reset font size increase font size

دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، هەریەک لە مەهدی ڕەسوڵی، محەمەدڕەزا میری و ئیبراهیم دەوڵەت‌ئابادی کە لە دوایین خۆپێشاندانەکانی ئێران دەستگیرکرابوون، لەسێدارە دراون. ئەم دەستگیرکراوانە لەلایەن دادگەکانی حکومەتی ئێرانەوە تۆمەتی "کوشتنی هێزە ئەمنییەکان" و "سیخوڕی"ـیان درابووە پاڵ.

مەرزیە موحیبی، پارێزەری مەهدی ڕەسوڵی و محەمەدڕەزا میری، تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دوو گەنجە تەمەنیان 21 و 25 ساڵ بووە و تەنها کرێکار بوون.

پارێزەرەکە ئاشکرای کردووە، سزاکە بە بێ ئاگاداریی پێشوەختەی خێزانەکانیان جێبەجێ کراوە و کاتژمێر 10ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە تەرمەکانیان لە گۆڕستان ڕادەستی کەسوکاریان کراوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن، حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە نێو کۆمەڵگەدا بەکاردەهێنێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکان بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەو وڵاتەدا دەستی پێکردووە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.