ڕاستەوخۆ

حکومەتی ئێران: بڕیاری دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکاندایە

reset font size increase font size

گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی هێڵی ئەنتەرنێتی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەمان لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتدایە نەک حکومەتی ئێران.

فاتیمە موهاجیرانی گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە کەى هێڵەکانی ئەنتەرنێت لەسەرانسەری وڵاتەکەمان دەکرێتەوە.

دەشڵێت، سنورداکردنی هێڵەکانى ئینتەرنێت بەهۆی بارودۆخی ئەمنی وڵات و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و حکومەتی ئێرانیش هیچ پلانێکی بۆ کردنەوەی هێڵەکانى ئەنتەرنێت نییە.

ئاماژەی بەوەکردووە، جگە لە هەندێک بازرگان و ئەندامانی ژووری بارگانییەکانی وڵات دەستڕاگەیشتنی گشتی هاوڵاتییان بە ئینتەرنێت قەدەغەکراوە و حکومەت چەندین پاکێجی پشتیوانیکردنیان بۆ فرۆشیارە ئۆنڵاینەکانیان پێشکەش کردووە لەپێناو کەمکردنەوەی زیانە ئابورییەکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.