شه‌وی ڕابردوو له دوو هێرشی ئاسمانی‌دا له سنوری نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 18ی دیكه بریندار بوون.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی عێراق به میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە نەینەوا و لیوای 18ـی سەرایا خۆراسان، لە نزیک پارێزگای کەرکوک بوون.
گوتوشیه‌تی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 18ی دیكه بریندار بوون.
لە بەرانبەردا، به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، چەکدارەکانیان 37 هێرشیان ئەنجامداوه و بنکەکانی ئه‌مریكایان لە عێراق و ناوچەکە کردووەتە ئامانج.
لە دوای دەستپێکردنی هێڕشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بارەگاکانی گروپە چەکدارەکان لە عێراق، چەندینجار کراونەتە ئامانج.