بەهۆی هێرشی درۆنیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان سێ كه‌س شەهیدبوون.
ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 17ـی نیسانی 2026، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرشی درۆنیی و موشه‌كی كرانه سه‌ر کامپی جێژنیکان و کامپی پەنابەرانى ڕۆژهەڵات لە دۆڵی ئالانە، به‌هۆیه‌وه سێ شه‌هید و دوو برینداری لێكهوتهوه.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئێران له ڕێگه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر کەمپە مەدەنییەکانیان له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س شه‌هید بوون.
حزبی دیموكرات ده‌شڵێت، دووان له شه‌هیده‌كان پێشمه‌رگه‌ن و ئه‌وی دیكه‌شیان كوڕی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانه.