نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بە "بێبایەخ و نایاسایی" وەسف کرد.
جەختی لەوە کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕادەست نابن و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن، چونکە ئامانج لێی تێکدانی سەروەریی وڵاتەکەیانە.
ئەم هەڵوێستەی حزبوڵا لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵدا، ڕێککەوتنێک لە لایەن ئەمریکاوە لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا گەڵاڵە کرا، کە ئامانج لێی چەکداماڵینی حزبوڵا و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل بوو لەو ناوچانەی لوبنان کە لە جەنگی دژی حزبوڵادا داگیری کردبوون.