ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند، پڕۆسەی چارەسەریی بابەتی کێبڕکێی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە و کەوتووەتە ئەستۆی سەرجەم لایەنەکانی تورکیا.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لەمیانەی کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی (جەهەپە) دا گوتی، چارەسەریی پرسی کورد ئەرکی مێژوویی هەموو لایەنەکانی تورکیایە، کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێی ناوخۆ و دروستکردنی داهاتوویەکە کە هەموو کوردێک بتوانێت بەیەکسانی و یەکگرتوویی لەناو وڵاتی خۆیاندا بژین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پرسی چەکدانانی پەکەکە، هەنگاونان بەرەو دیموکراتیک بوونی تورکیا و مادەی شەشەم و حەوتەمی ڕەشنووسی پەرلەمان نەبێت بە مەیدانی کێبڕکێی لایەنەکان.
ئەوەشی گوتووە، ناکرێت ئەم پرسە وەک زەمینی دوژمنایەتی بەکاربهێنرێت، چونکە ئەم پرسە بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە بۆ هەموو لایەنەکان.