بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی سوریا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستکردنی هێزێکی سەربازی سەربەخۆ لە عهفرین دەکەن.
سەمیر ئۆسۆ (سیپان حەمۆ)، جێگری وەزیری بەرگریی سوریا بۆ کاروباری ناوچەکانی رۆژهەڵات، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی ئەخباریە رایگەیاند، "هیچ راستییەک لەو دەنگۆیانەدا نییە کە باس لە پێکهێنانی لیوایەکی سەربازی لە شاری عەفرین دەکەن."
جێگری وەزیری بەرگریی سوریا جەختی کردەوە، بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.
هاوکات سەمیر ئۆسۆ لە بارەی دەنگۆی جووڵەی هێزەکانیش ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوەی هێز لە ناوچەی حەسەکەوە بۆ عفرین دەکەن بە مەبەستی دامەزراندنی پێکهاتەیەکی سەربازیی سەربەخۆ، بە هەموو شێوەیەک ناڕاستن.