ڕاستەوخۆ

تەندرووستیی جیهانی لەبارەى دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هۆشدارى دەدات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیی هۆشداریدا لەوەی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و جەختىیکردەوە، بە ئامانجگرتنی شوێنە ئەتۆمییەکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندرووستیی گشتی و ژینگە درووست دەکەن.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە سەکۆى تایبەتى خۆى لە ئێکس دەڵێت: بە ئامانجگرتنی شوێنە ئەتۆمییەکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندرووستیی گشتی و ژینگە درووست دەکەن.

گوتیشی: ئەمەش دوای پەلاماردانی وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئێران و  بەئامانجگرتنی شاری دیمۆنای ئیسرائیلی کە دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی لەخۆگرتووە هاتووەتە ئاراوە.

دەشڵێت: ڕێکخراووکەمان مەشق و ڕاهێنانی گرنگ بە کارمەندەکانی دەکات و لە ڕێگەی ژمارەیەک تیمەوە هەوڵدەدات کارمەندانی ڕێکخراوەکەیان لە مەترسییەکانی هەر ڕووداوێکی ئەتۆمیی هۆشیار بکاتەوە

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.