سەرچاوەیەک لە تەندروستیی کەرکوک بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، حاڵەتێکی گوماناوی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، بەڵام هێشتا ئەنجامی پشکنینەکەی لەبەغداد نەگەڕاوەتەوە.
سەرچاوەکەی نوچە تیڤی دەڵێت، حاڵەتێکی گوماناوی بە تای خوێنبەربوون لەکەرکوک تۆمارکراوە، نەخۆشەکە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و لە نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە کەرەنتین کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشەکە هێشتا ئەنجامی پشکنینەکەی لەبەغداد نەگەڕاوەتەوە، بەڵام نیشانەکانی پەتای خوێنبەربوونی تێدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، نەخۆشەکە تەمەنی 43 ساڵە و ژنی ماڵەوەیە.