ڕاستەوخۆ

تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاوبکرێتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026، بڕی 835 ملیارو 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.

 هەروەها بڕی 4 ملیارو 961 ملیۆن دینار لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول نەنێردراوە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر ئەمڕۆ خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە بۆ مانگی ئاب بڵاودەکرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.