ئەمڕۆ پێنجشەممە, 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانستەکان خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی 2026 بەخشیە نووسەر و شاعیری کەنەدی، ئەن کارسۆن، بەهۆی بەرهەمە بوێر و داهێنەرانەکانییەوە کە سنووری ژانرە ئەدەبییەکانیان تێکشکاندووە.
ئەن کارسۆن، کە لە شاری نیویۆرک نیشتەجێیە، جگە لە نووسین وەک وەرگێڕ، ڕەخنەگر و لێکۆڵەریش لە بواری ئەدەبی کۆندا کار دەکات، و بەرهەمە ناسراوەکانی وەک (ژیاننامەی سوور) نموونەی دیاری تێکەڵکردنی شیعر، وتار و پەخشانن لە کارە ئەدەبییەکانیدا.
کارسۆن لە درێژای کاروانی هونەری و ئەدەبییدا چەندین خەڵاتی گەورەی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی (PEN/Nabokov) بۆ ناوازەیی لە ئەدەبی جیهانیدا.
شایەنی باسە، بڕی ئەو خەڵاتە داراییەی کە ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ خەڵاتی نۆبڵ دابینی دەکات، بریتییە لە 11 ملیۆن کرۆنی سویدی، کە دەکاتە نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.