پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دۆخی چه‌قبه‌ستوی سیاسیی عێراق گۆڕانكاریی به‌خۆوه ببینێت و هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار و دواتر سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
ده‌نگی حه‌ی
سه‌ردانی تۆم باراك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ به‌غداد و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه عێراقییه‌كان، ئاماژه‌ی جدییه‌تی كۆشكی سپی و ئیداره‌ی تره‌مپه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ چوار ساڵی ئاینده حكومه‌تی عێراق به دڵی واشنتۆن و سیاسه‌ته‌كانی بێت، دوور له هه‌ژمونی ئێران.
هه‌رچه‌نده هیشام ركابی به‌رپرسی نوسینگه‌ی نوری مالكی ده‌ڵێت: هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی مالكیدا نه‌هاتووه له باره‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له دوای سه‌ردانی دووه‌می تۆم باراك بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان، جموجۆڵی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستیپێكردووه به تایبه‌تی سودانی و عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خه‌زعه‌لی و هادی عامری و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌یان، داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران.
رۆژنامه‌ی عاله‌م جدیدی عێراقی له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌وه ده‌ڵێت: تۆم باراك چه‌ند مه‌رجێكی قورسی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به نوری مالكی گوتووه: كه گروپه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبیی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ده‌ستی ئێران له عێراق دووربخرێته‌وه و هیچ گروپێكی چه‌كداریی به‌شداری نه‌كه‌ن له حكومه‌تی نوێ‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نزیكه له مالكیش ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌ی مالكی و تۆم باراكدا نامه و نامه‌كاریی ئاڵۆگۆڕ كراوه و باراك هه‌ڵوێست و داواكاریی واشنتۆنی خستوه‌ته‌ڕوو، مالكیش قسه‌ی له‌سه‌ر قۆناغی داهاتوو كردووه.
ده‌نگی حه‌ی
ئه‌وه‌ی ڕوونه: واشنتۆن له رێگه‌ی تۆم باراكهوه دوایین هۆشداریی داوه‌ته سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی شیعه‌ی عێراق، هه‌ر حكومه‌تێكی نوێ ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌و نه‌بێت، رێگه به دروستبونی نادات و سزای توندیش ده‌خاته سه‌ر دامه‌زراوه و دام و ده‌زگا فه‌رمیی و گرنگه‌كانی حكومه‌تی عێراق و گه‌وره به‌رپرسه‌كانیشی له قاڵب ده‌دات.