توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی هەولێری پزیشکی كه ژنه وەک داهێنانێکی زانستی تۆمار دەکرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا دهڵێت، لە بەرانبەر تۆمارکردن و پەسەندکردنی داهێنانێکی زانستی لە بواری پیشەسازی نوێ، لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ پێوانەکردن و کۆنتڕۆڵی کوالێتی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی، ئارام محهمهد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی د. بەهرە حەسەن مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی ددانی زانکۆی هەولێر پزیشکی دەکات.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەم دەستکەوتە زانستییە گرنگە نیشانەی توانای ئەکادیمی و توێژینەوەیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە، هاوکات هاندەرێکە بۆ بەردەوامبوون لە داهێنان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە بە زانست و زانیاری.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم داهێنانە سەرنجی توێژەرانی وڵاتانی جیهانی ڕاکێشاوه و وەک توێژەرانی وڵاتانی (ئەمریکا، ڕوسیا، ئیتالیا، تايلەند، ئێران، مصر) كه دواى بڵاوکردنهوهی بەشێک لە داهێنانەکە، چەند توێژەرێک لەو وڵاتانە پەیوەندیان کردووە و داوای هەماهەنگیان کردووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەم ئاستە بەرزەدا.
هاوكات، کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ژاپۆنی داوای وردەکاری ئەم داهێنانەیان کردووە تاوەکو سودی زانستی لێوەربگرێت.